پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر هەبوونی گۆشتی بێمۆر و سەربڕینی ئاژەڵ گۆشتفرۆشی هەمووان دادەخرێت.
ئەمڕۆ شەممە20ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج ورێنماییەکانی کارکردن و هەبونی گۆشتی بێمۆر، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی هەموان لەگەڕەکی خەبات دادەخات.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، پێویستە ئاژەڵ لەسەربڕخانەی سلێمانی سەرببڕێت، چونکە پێش و پاش سەربڕین پشکنین بۆ ئاژەڵەکەو دواتریش گۆشتەکەی دەکرێت، پاشان مۆر دەکرێت دەخرێتە بازاڕەوە.
ڕوونیکردەوە، گۆشتفرۆشی هەموان، کۆگای ماڵەکەی خۆی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بەکارهێناوە و لەدوکانەکەشییدا گۆشتەکەی فرۆشتووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایه دەکرێتەوە.