هەڵمەتی سەوزتركردنی دەڤەری راپەڕین رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەچێتە دەڤەرێكی تری كوردستانەوە، و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ، هەڵمەتی نەمام روواندن لەدارستانی پشدەر لەسنوری ئیدارەی راپەڕین و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژمارەیەك فەرمانگەی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو.

حسێن حەمە كەریم نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەڕێوەچونی هەڵمەتی نەمام ڕواندنی لەسنوری هۆبەی دارستان و پاوانی پشدەر سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەهاندەرێك زانی بۆ زیادكردنی رووبەری دارستانی و فەراهەم كردنی سروشت و ژینگەیەكی لەبار تا ببێتە مایەی بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری لەناوچەكەدا.

لای خۆشیەوە خالد ئەحمەد حەكیم بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی راپەڕین پێشوازی لەدەستپێشخەرییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بۆ سەوزكردنی كوردستان، هەوڵ و هیممەتەكانی سەرۆكی یەكێتی بەرزنرخاند و رایگەیاند، سنوری ئیدارەی راپەڕین پێویستی بەگرنگیپێدانە بەتایبەت لەرووی ژینگە و دارستانەوە.

بەوتەی هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی، دەستپێكردنی هەڵمەتەكەی دەڤەری راپەڕین لەدارستانی پشدەرەوە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی زیاتری ئەم دارستانە دێرینەی لەساڵانی حەفتاكانەوە كاری تێدا دەكرێ، بەمەش هەنگاوێكی تر دەنێین بەئاراستەی سودوەرگرتن لەو رووبەرانەی تائێستا سەوزنەكراون لەپێناو خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كەمكردنەوەی گرفتە ژینگەییەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا