وەزیری ناوخۆی هەرێم و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاسایشی سنوورەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەبارەی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران كۆبوونەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی: كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارمان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوەری ئەنجامدا.

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەیدا دەشڵێت: كۆبوونەوەكە لەبارەی پێداچوونەوە و بەرەوپێشبردنی ئەو پێوەرانە بوو، كە ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران تووندوتۆڵتر دەكات، ئەمەش بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان و رێگریكردن لە كاری نایاسایی و چەسپاندنی یاسایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا