عێراق ژمارەیەک خوێندکار بۆ خوێندن دەنێرێتە هندستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک خوێندکار بۆ خوێندن دەنێرێتە هندستان و ئەرکی پرۆسەکە لە ئەستۆی وڵاتی دووەمدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی ئایار، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ماوەی ناونوسین بەمەبەستی خوێندن لە هندستان تا بەرواری 31ی ئایار درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، مینحەکانی خوێندن حکومەتی هندستان دابینکردوون و ژمارەیەک هەلی خوێندن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنی هندستان”ICCR” بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنێت.

ڕوونیکردەوە، ئەو خوێندکارانەی خوازیاری خوێندن لەو وڵاتە، دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.

بۆ زانینی وردەکارییەکان و ناو تۆمارکردن کلیک لەم لینکە بکە:

http://a2ascholarships.iccr.gov.in/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا