پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی ئایار، لە گەڕەکی ئازاری شاری کۆیە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ، هاوڵاتییەک لە کۆیە دوای ئەوەی لەگەڵ منداڵ و خیزانەکەی تووشی کێشە و ناکۆکی و دەمەقاڵی بوون، تەقەی کردووە و لەوکاتەدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکان، لەڕووداوەکەدا خێران و دوو کچی پیاوەکە و دراوسێکەیان گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، کەسێکی دیکەش برینداربووە و گوللەیەک بەری قۆڵی کەوتووە و لەئێستادا چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.