زیاد جەبار: بەمزووانە یەکێتی و پارتی لەبارەی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەمزووانە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە زیاد جەبار ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیار بوو ئەم هەفتەیە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆببنەوە، بەڵام تائێستا کات دیارینەکراوە و چاوەڕوانی بەشی هەڵبژاردنی پارتین بۆئەوەی کاتێک دیاری بکەن و ئاگادارمان بکەنەوە. لەم یەک دوو رۆژەدا وەڵام بدەنەوە، دادەنیشین.”

ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدەن لە کاتێکی زۆر نزیکدا ئەو بابەتە بە سەرجەم وردەکارییەکانییەوە یەکلایی دەکرێتەوە.

ڕۆژی 26ی ئایاری 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا