پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت “تیرۆریستێكی” لە یاسا هەڵاتوو دەستگیردەكات و ڕوبەڕووی یاسای دەكاتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان داواكراوێكی هەڵاتوو بە ماددەی 4 ی تیرۆر دەستگیردەكات .
ئەوەشهاتووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و چاودێری لە پێناو فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی لە كوردستان ، پاش دەستكەوتنی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتبارێكی لەیاسا هەڵاتوو و داواكراو بە ماددەی ( 4 )ی تیرۆر لە دادگاكانی خوارووی عێراق ، كە بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوە هەرێمی كوردستان و لە شارۆچكەی كەلارنیشتەجێبون. دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، لە ڕێكەوتی 9_5_2023 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە هەڵمەتێكدا توانرا تۆمەتبار ( خ ، ح ، ح ) تەمەن 45 ساڵ دەستگیربكرێت .
ئاماژە بەوەشكراوە، پاش لێكۆڵینەوە بەهۆی تایبەتمەندی كەیسەكەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەكرێتەوە.