لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سالم ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەوبارەیەوە سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامی سالمی سلێمانی لە نزیک بینای سەرۆکایەتی شارەوانی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا کە بەو شوێنەدا تێپەڕبوون”.

وتیشی، “لە رووداوەکەدا ماتۆڕسوارێکیان دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، چوار کەسی دیکەش برینداربوون هێناویاننەتە لای ئێمە و چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ماتۆڕسوارەکان سەرجەمیان خەڵکی شاری کەرکوک بوون و بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونە شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا