لە پەراوێزی وتارەکەی بارزانی

دۆخێک لەبەردەمی ھەمووان دایە، بەدەر نیە لە مەترسی و ئاڵنگاری و کێشمەکێش بۆ داھاتوویەکی نزیک و یەکلایی کردنەوەی کۆی ململانێکان لە نێوان کۆی ھێزەکان و جەمسەرەکانیش لە ناوچەکە!

ووتارەکەی بەرێز مەسعود بارزانی لە ڕێورەسمی کردنەوەی یادگەی بارزانی لە دوو ڕووەوە ھەم لەکاتی خۆیدا بوو ، ھەمیش پێویستیەکی ھەنووکەیی بوو.

یەکەم : بەرێز بارزانی ھاوتەریب و ھاوخەباتی چوار لە (رحیل) ەکانی کۆچکردووان رەوانشاد مامجەلال و کاک نەوشیروان و کاک ئیدریس بارزانیە ، ئەو ئێستا تاکە کەسە کە دەتوانێ و دەشبێ بتوانێ بەم کارو دەسپشخەریە ھەڵسێت!

زووەو درەنگیش نیە ، وەک ووتم لە سەرەتاوە دۆخەکە وا دەخوازێت و پەرت پەرتی و کەرت کەرتی بەرەو چارەنووسێکی ئێکجار مەترسیمان دەبات لەبەرژەوەندی نەیارو دوژمنانی لەمێژینەمان ، بۆیە ئەو ( مەبەستم بەرێز بارزانیە) دەبێ لە پێش ھەمووان و ئەوانی دیکە درک بە کۆی ھاوکێشەکان بکات و مەترسیەکانی بکات و ئاوات و پەیامی ھەر جوار خوالێخۆش بووش بگەیەنێتە کەنارە راستەقینەکە کە ئارامی و حەسانەوەی گەل و میللەتێکی بەش مەینەتە و تەواو پروکاوە و داھێزراوە لە کۆی کایەکانی ژیان و سادەترین مافی مرۆڤ بوون.

دووھەم : دیسانەوە جەخت لەسەر مەترسیە گەورەکان دەکەمەوە کە لەسەر کۆی کورد و دۆزەکەی ھەیەو دەگوزەرێت، بۆیە خوێنەری کورد با پێی وانەبێت یان ھەست نەکات کە پەی نابەین بە کۆی ھاوکێشەکان و دەرھاوێشتە نەخوازراوەکان و لە ھەموو نووسین و ووتارێکمان دا بەوپەری راستگۆیی و پر متمانەیی دۆخەکانمان ھەڵسەنگاندووە و لە ژیانی نووسین و و گفتوگۆشم وەک خۆی خوێندنەوەم کردووە بۆ کۆی پێشھات و رووداوەکان! ئینجا با خەڵکێک لە من نەبێ بە ( حاتەمی تەی) و نووسینەکەم بە موجامەلەو شتی تر لێک بداتەوە.

ئەوەی کە لە چوارچێوەو دسپلینی حزبایەتیش فێرکراوم بە رەوشتەوە دەبێ مامەڵە لەگەڵ ناکۆکی و کۆی ھاوکێشە کاتیەکان بکەم ، چونکە بەعزێ جار وای خواستووە کە قسەم کردووە لەسەر خودی کاک مەسعود بارزانی و تەنانەت ئەرشیفێکی دەوڵەمەدیشم ھەیە لەسەر زۆرترین سەرکردەکانی یەکێتیش کردووە کە ھەرگیز لێی پەشیمان نیم و ناشبم،دۆخەکە وای ویستووە بەڵام لەھەمووی گرنگتر بە ئەدەبێکی زۆری ھەم کۆمەڵایەتیم و ھەمیش پێودانگەکانی کاری میدیایی و دواجار کەسی ووشەم پرژاندووە.

سێھەم: دوا دێڕ با ئەوە بێت کە پەیامەکەی بارزانی گشگیرو ھەمەرەنگ و مەسئولانە بوو ،پشتیوانی بەدەنگەوە ھاتنیشی مەسئولانە ترئەبێت لە پێناو کردنەوەی تۆنێل و دەرگا داخراوەکان، چونکە تەنھاو تەنھا خۆمانین ماڵ و موڵکیخۆمان دەپارێزین نەک نەیارو دوژمن.

خوای گوەرەش دەفەرمووێ:

واعتصموا بالله جمیعا

فەرھەنگ تاھیر گۆمەشینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا