وردەكاری كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وابڕیارە سبەینێ‌ سێشەممە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت:لەكۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی تاووتوێدەكرێن.

د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: سبەینێ‌ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە .

د.سۆران جەمال تاهیر وتی : وەفدی یەكێتی بریتی دەبێت لە ، د.خەسرەو گوڵ محەمەد، شاڵاو عەلی عەسكەری، عیماد ئەحەمەد، ڕزگار حاجی،ئەمین بابەشێخ و د.میران محەمەد، لەوەفدی پارتیش مەحمود محەممەد، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن، د.پشتیوان سادق، د. هێمن هەورامی و د. جەعفەر ئیمینكی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن .

لەبارەی كۆبوونەوەكە، وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی تاوتوێدەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا