پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە15ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی بەدواداچوون و هەوڵەکانیاندا لەچەند ڕووداوێکدا، 15 تۆمەتباریان بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیرکردووە.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون لەسەر تۆمەتی جیاجیا بووە و دەستبەرسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی دزراودا گیراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکیان لەسەر تۆمەتی دزی جیاواز و بەشێکیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
جەختیکردەوە، سێ تۆمەتباریان لەسەر کاری دزی بووە، دووانیان ماددەی هۆشبەری پێبووە، یەکێکی دیکەیان دزی لە ماڵان کردووە و هەشت تۆمەتباری دیکەش لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل و گاز و مس و کێبڵ و چەند کەلوپەلێکی دیکە دەستگیرکراون.