پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، پلانیان هەیە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ژمارەیەک خوێندکار بنێرنە دەرەوەی وڵات.
ئەمڕۆ دووشەممە15ی ئایار، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ستراتیژی نیشتیمانی بۆ پەروەردە و فێرکردن ڕاگەیاندووە و ناردنە دەرەوەی خوێندکاران بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پلانی هەیە پێنج هەزار خوێندکار بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بنێرێتە دەرەوەی وڵات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیکردەوە، خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، هەموو پسپۆڕی و بوارە جۆراوجۆرەکان دەگرێتەوە.