کەشناسی: ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایار، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنی.

سبەی سێشەممە 16ی ئایار، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 33 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 25 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا