پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سێ وەزیر لەبارەی پشکی وەزارەتەکانیان لە پڕۆژەیاسای بودجە کۆدەبنەوە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ لەبارەی پشکی وەزارەتەکانیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، لەگەڵ وەزیرانی تەندروستی، بەرگری و کارەبا کۆدەبنەوە.
پێشتر شاخەوان عەبدوڵ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت.