ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ ببێتەوە.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێک تاووتوێ دەکرێن، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دوا پێشهاتەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

هاوکات، لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی لە هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

لەکۆتایشدا ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەکانی شتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر لە عێراق دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا