پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، ڕاگرتنی هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕۆژانە بەبڕی 500 هەزار بەرمیل نەوت زیانیان پێدەگەیەنێت.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پابەنددەبێت بە بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت کە لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە دراوە و سەرەڕای کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەهۆی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش زیانی بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژانە بەبڕی 500 هەزار بەرمیل نەوت زیانیان بەردەکەوێت.
لەکاتێکدا، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی لەڕێگەی تورکیاوە بردەوە و هەناردەکردنەکە بە نایاسایی دانرا و تورکیا ناچارکرا فرۆشتنی ئەو نەوتە ڕابگرێت، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە ڕاگیرا.