تورکیا لەبەردەم دوو ئاسۆدایە

سبەی 14-5-2023 لەکەشێکی جیاواز لەساڵانی ڕابوردو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا ئەنجام دەدرێت ، کە چەندین بۆچونی جۆراوجۆر لەناوەندە سیاسەکانی جیهان و تورکیادا خراونەتەڕوو سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو هەڵبژاردنە ، و چەندین پێشبینیش لەناوەندەکانی ڕاپرسی دەربارەی ئەنجامەکەی کراوە .

ئەوەی جێگای سەرنجە تەنها دوو پێشبینییە کە جێگای هەڵوەستەیە ، ئەگەر ئەردۆگان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا لەوحاڵەتەدا پێشبینی دەکرێت لەماوەکانی داهاتودا زۆربەی سەرکردەکانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کاریگەرەکان ڕوبەڕوی تەشقەڵە و بەندکردن و گرفت دەکرێن .

بەڵام ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا لەوحاڵەتەدا دوو سیناریۆ پێشبینی دەکرێت ، یەکەمیان ئەوەیە کە حکومەتێکی نوێ و سیستەمێکی سیاسی جیاواز لەو سیستەمەی ئاکپارتی و مەهەپە لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێستا دروست دەبێت ، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی هەندێک ناوەند پێیان وایە سیناریۆی کودەتایەکی لەپڕ لەلایەن ئەردۆگان ئەنجام بدرێت لەدژی هێزە براوەکانی هەڵبژاردن چونکە پێیان وایە ئەردۆگان ترسی ئەوەی هەیە حکومەتی نوێ ڕاپێچی زیندانی بکات لەسەر چەندین دۆسیە ، بۆیە دۆخی تورکیا ئێستا ئەوپەڕی ئاڵۆزە و پێشبینیەکان فرە ڕەهەندن و چاوەڕێی ڕوداوی نەخوازراو و وەرچەرخانی دراماتیکی بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان دەکرێت .

جەبار میرزا ڕۆستەمی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا