ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی كەركوك دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی گوندێكی ناحیەی قەرەهەنجیری راگەیاند كە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئافرەت.

رۆژی شەممە 13_5_2023 پۆلیسی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای لێكۆڵینەوەی ورد توانیویانە سێ كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆی گوندی كەوەڵەی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر لە پاریزگای كەركوك دەستگیربكەن كە بەهۆیەوە دوو ئافرەت برینداربوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، تۆمەتبارەكان هەستاون بە دانانی نارنجۆكێكی دەستی بە دەرگای یەكێك لە باخچەكانی گوندەكە و لەكاتی كردنەوەی دەرگای باخچەكە، نارنجۆكەكە بەو دوو ئافرەتەدا تەقیوەتەوە.

هاوكات پۆلیسی كەركوك رایگەیاندووە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و وەرگرتنی وتەی تۆمەتبارەكان، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 345 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا