لەمەودوا بۆ گەشتكردن بۆ ئێران پێویستت بە ڤیزا نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەشتیارانی عێراقی لە كاتی گەشتكردنیان بۆ تاران پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا نابێت، پشكنینی كۆرۆنا و كارتی ڤاكسینیش بۆ ئەو گەشتیارانە هەڵگیرا كە دەیانەوێت لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوكەوە بچنە تاران.

بەپێی راگەیەنراوێكی هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر، گەشتیاری عێراقی لە كاتی گەشتكردن لەسەر هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر بۆ ئێران، پێویستی بە ڤیزا نابێت و هیچ مۆرێك لەسەر پاسپۆرتەكەی نادرێت، بڕیارەكەش لە رۆژی شەممە 13 ی ئایار چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی پشكنینی كۆرۆنا و كارتی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە هەریەك لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوكەوە گەشتی تاران بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا