شای سعودیە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی بەشار ئەسەد دەكات بۆ بەشداری لوتكەی عەرەبی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لووتكەی عەرەبی لە شاری جەددەی سعوودیە ببەسترێت، هاوكات سەرۆكایەتی سووریا رایدەگەیەنێت، سەرۆكی سووریا بە فەرمی بانگهێشتی لوتكەكە كراوە.

رۆژی چوارشەممە 10_5_2023 سەرۆكایەتی سووریا رایگەیاند، شا سەلمان عەبدولعەزیز، شای سعوودیە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا كردووە بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی عەرەبی، كە بڕیار وایە ڕۆژی هەینی 19ی ئەم مانگە، كارەكانی لە شاری جەددەی سعوودیە بەڕێوەبچێت.

سەرۆكایەتی سووریا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەسەد بانگهێشتنامەكەی بۆ بەشداریكردن لە لووتكەكە، لەلایەن نایف سودێری، باڵیۆزی سعوودیە لە ئوردن بەدەست گەیشتووە. هەروەها روونیكردووەتەوە، كە بانگهێشتكردنی ئەسەد بۆ بەشداریكردنی لە لووتكەكە، یەكەمین بەشداریكردن دەبێت لەدوای 12 ساڵ دووركەوتنەوە لە كۆبوونەوەكانی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا