دەروازەی زێت لەنێوان هەرێم و تورکیا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەشێوەیەکی فەرمی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا دەروازەی سنووری زێت کرایەوە کە دەبێتە دەروازەیەکی دیکەی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، چەند ساڵێکە کارکردن لەسەر دروستکردنی ڕێگایەکی سەرەکی بۆ دەروازەکە بەردەوامە.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەکەوێتە سنووری ناحییەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، یەکەم دەروازەیە پارێزگای هەولێر و پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا