پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، “هەموو دەنگۆیەکی دواخستنی تاقیکردنەوە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا رەتدەکەینەوە، بەڵکو لەو کاتەی دیاری کراوە کە 29ـی ئایارە، تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەکرد، “تاقیکردنەوەکان دوانەخراوە و لە تەواوی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، چونکە لە هەموو زانکۆکان دەرفەتی خوێندنی باڵا راگەیەندراوە”.
لەبارەی داواکاری بەشێک لە پێشکەشکارانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا، عەباس ئەکرەم دەڵێت، هێشتا 20 ڕۆژ کات ماوە و دەتوانن لەو ماوەیەدا هەر کێشەیەکیان هەیە چارەسەری بکەن، ئیتر پێویست بە دواخستنی تاقیکردنەوە ناکات.