کۆبوونەوەیەک لەبارەی گەڕانەوەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەک لەبارەی میکانیزمی گەڕانەوەی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت و هەر لەو بارەیەوە نوسراوێکی هاوبەش واژۆ دەکرێت.

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لەنێوان هەریەک لە دارا رەشید، وەزیری پلاندانان بە نوێنەرایەتیی تیمی یەکێتی و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە نوێنەرایەتیی پارتی بەڕێوەدەچێت.

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا رۆژی یەکشەممە 14ی ئایاری 2023 تیمی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا