پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 77 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 15 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، پەیمانگای نەوتی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا سێ ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا 900 هەزار بەرمیل کەمبکات.