پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی خۆی درێژكردەوە و پشووی بەهارەی دواخست و پرۆسەی دەنگدانی لەسەر دوو پڕۆژەیاسا بەڕێوەبرد.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنەكە، پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی خۆی درێژكردەوە و پشووی بەهارەی تا دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە دواخست.
لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا كە 192 ئەندام بەشدارییان تیاداكرد، پەرلەمانتاران دەنگیاندا بە پڕۆژەیاسای بوونی عێراق بە ئەندامی رێككەوتننامەی دامەزراندنی بانكی ئەوروپی بۆ ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان، هەروەها پڕۆژەیاسای بوونی عێراق بە ئەندامی رژێمی بنەڕەتیی رێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك.