پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانیان دەستیان بەسەر 220 کیلۆگرام زەیتوندا گرتووە کە بۆ خواردن شیاو نەبوون و لەناودەبرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە9ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕاپۆڕتی لیژنە هاوبەشەکان ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ژەنگکردنی دیوی ناوەوەی ئەو تەنەکەی تیادا عەمبارکراوە هەروەها خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن لیژنەکان لە عەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر پێنج تەنەکە زەیتونی 16کیلۆگرامیدا گرتووە، کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لە قاتعێکی دیکەی عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر 14 سەتڵ زەیتونی 10 کیلۆگرامی دیکەدا گیراوە، کە بە ڕوبەهەنار خۆشکراوە و ئەویش کەڕووی کردووە و بەهەمان شێوە خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.
جەختیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو جۆری زەیتونەکە کە بڕەکەیان 220 کیلۆگرامە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.