پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون و کەرەستەی گرانبەها تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی ئایار، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەبڕی300 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون و كەرەستەی گرانبەهای دزیبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد، كە بەدواداچوونی بەپەلەو جددی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .

ڕوونیکردەوە، لەئەنجامدا دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی ڕۆژئاوا توانرا لەماوەیەكی كەمداو بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەشاری هەولێر دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەربڕی 300 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون و چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ك، م) لەدایكبووی 1997 بەناسنامە كورد و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی 443 ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا