قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە تێیدا جەختی لەسەر كاری پێكەوەیی بۆ سەركەوتن بەسەر ئاڵنگارییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان كردەوە.

رۆژی دووشەممە 8_5_2023، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ نیوەڕۆخوانێكی خۆش و بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی هەبوو.

لە تویتەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، پێكەوە، ئێمە هاوڕاین لەسەر ئەوەی دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەكانماندا زاڵ بین، كاربكەین بۆ باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانمان، بە بەهێزی بمێنینەوە بەرامبەر ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ دووشەمە رایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كەشێكی ئەرێنیدا تاوتوێی كێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەكانی بەردەم حكومەتی هەرێم كرا و هەردوولا كۆك بوون لە سەر چارەسەریی گشت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوكاری نێوان گشت كوتلە وزارییەكانی ناو كابینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا