دەروازەیەکی نوێ لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە فەرمی دەکرێتەوە.

لەوبارەیەوە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، “لە مەراسیمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەم هەفتەیە بە فەرمی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی زێت بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە قۆناغی دووەمدا كار بۆ ئەوە دەكرێت تێیدا بزاڤی بازرگانی وەگەڕبخرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا