پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە8ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو دەنگۆیەی وایە لە زانکۆی سلێمانی شەڕ و ئاڵۆژی دروستبووە بڵاوکردەوە.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەچەند پەیجێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە نازانرێت سەر بە چ كەس و لایەنێكن و بە چ مەبەستێک كاردەكەن، هەواڵێكی ناڕاستیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەناو زانكۆی سلێمانیدا شەڕو ئاڵۆزیی دروستبووەو ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (هێزە ڕەشەكە) چونەتە ناو زانكۆ، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هێزە ڕەشەكە نەچۆتە ناو زانكۆو هیچ شوێنێكی تر.
ڕوونیکردەوە، تەنها ئەفسەرێكمان بەناوی ( نەقیب هاوژین ) میوان بووە لەزانكۆی سلێمانی و بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگی دەرچونی خوێندكاران و هێرشیانكردۆتەسەری و دواتریش ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر.
ئاماژەی بەوەکرد، داوا لەپەیج و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین لەکاتی هەر ڕوداوێكدا بگەڕێنەوە بۆ پەیجی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و وتەبێژی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتیمان و هەر هەواڵێكیش بەناوی سەرچاوەو زانیارییەوە بڵاوبكرێتەوە ئێمە ڕەتی دەكەینەوە.