مقەستەكەی كومان ملی تر دەبڕێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە كە ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی نوێی یانەكە داوای لە ئیدارەكەی كردووە هەتا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ماوە بە زووترین كات دەستبەرداری كۆمەڵێك یاریزان ببن تا ناچار نەبێت كێشەكانیان چارەسەر بكات.

بە پێی ڕۆژنامەكە كومان بە ئیدارەكەی بارتۆمیۆی ڕاگەیاندووە كە پێویستی بە هەریەك لە (تۆدیبۆ – برایس وایت – ئۆمتێتی – ئەلینیا – ڕافینا – جۆنیۆر فیربۆ) نییە بۆیە دەرگای ڕۆیشتنیان بۆ بكەنەوە تا ڕوو لە یانەی تر بكەن هەتا بازەڕی گواستنەوەی یاریزانان لە میركاتۆی هاوینەدا دانەخراوە.

لە كۆتاییشدا مۆندۆ دەنووسێت: دەكرێت هەموو ئەو یاریزانانە یانەكە جێ‌ نەهێڵن، بەڵام لە ئێستادا بەرشەلۆنە لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە پارەیە هەر بۆیە دەیەوێت بڕە پارەیەكی باش لە پای فرۆشتنیان دەستەبەر بكات تا بتوانێت یاریزانێكی تر بگوازێتەوە كە پێویستی هەنوكەیی یانەكە بێت، چونكە یاریزانەكانیشی ڕەتیان كردۆتەوە كە بڕی مووچەكەیان كەم بكرێتەوە هەر بۆیە ئیدارەی یانەكە ناچارە ئەو یاریزانانە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو ماڵئاوایی پێ‌ بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا