پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕایانگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، کە ئۆتۆمبێلێکی بە دایک و منداڵەکەیەوە دزیبوو.
پۆلیسی شاری مەککە ئاشکرایکرد، لە پارێزگای خەڵیس هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی دزیوە، کە دایک و منداڵەکەی تێدابووە و لەکاتی لێخوڕیندا دایک و منداڵەکە خۆیان خستۆتە خوارەوە و بە سوکی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە، کە ئەو خێزانە سێ کەسیە بەنیازبوون گەشتبکەن و لەڕێگا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە پێداویستییەکان بکڕێت و ئۆتۆمبێلەکەی نەکوژاندۆتەوە، لەوکاتەدا تۆمەتبار دزیویەتی.
ڕوونیکردەوە، دوای ڕووداوەکە پۆلیس توانی تۆمەتبارەکە دەستگیربکات و ڕادەستی دادگای بکات.