سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا كامیان بەهێزترن؟

پۆڵەتیك پرێس:

شەڕی نێوان هێزەكانی سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ بەردەوامە و هەردوولایەن چەكی قورسی تێدا بەكاردەهێنن كە خوێناویترین شەڕە لە دوای 2016ەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 15 چەكداری ئەرمەنی كوژراون و تێكڕای كوژراوەكان گەیشتە 39 كەس و ئازەربایجان هیچ زانیارییەكی لەبارەی زیانەكانیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

قەرەباغ كە لە ساڵی 1991وە سەربەخۆی راگەیاندووە ناكۆكی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دروستكردووە بۆ ماوەیەكی درێژ كە ناوچەكە زۆرینەی ئەرمەنین.

سەرباری هەوڵەكانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی پێش چەند ساڵێك ئەو دوو وڵاتە نەیانتوانی بگەنە چارەسەرێك دەربارەی هەرێمەكە كە باكۆ هەڕەشەی دووبارە داگیركردنەوەی بەهێز دەكات.

ناوچەكە هەستیارییەكی گەورەی هەیە ئەرمینیا هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی روسیایە لە رێكخراوی پەیماننامەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، ئازەربایجانیش هاوپەیمانی توركیایە.

سوپای ئەرمینیا لە 45 هەزار سەربازی هەمیشەیی پێكدێت، كە 42 هەزاری هێزی وشكانین، 3 هەزاریشیان لە هێزی ئاسمانین.

دانیشتوانی ئەرمینیا زیاتر لە 30 ملیۆن كەسە، ژمارەی خزمەتگوزاری سەربازی پێشكەشدەكەن ملیۆنێك و 396 هەزار و 726 كەسە، هێزەكانی یەدەگ دەگاتە 200 هەزار كەس بەپێی ماڵپەڕی گلوباڵ فایر پاوەر.

سوپای ئەرمینیا پلەی 111هەمینی سوپاكانی جیهانی گرتووە و زۆرینەی چەكەكانی روسین دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت و زۆرینەی ئەو چەكانەشی لە 2010وە هاوردەی كردون لە روسیاوە بوون.

ئەرمینیا 37 كۆپتەری هەیە 20یان هێرشبەرن، لەگەڵ 13 فڕۆكەی راهێنەر، 9 فڕۆكەی شەڕكەر، 3 گوێزەرەوە، 110 تانك، 748 زرێپۆش، 38 تۆپ، 68 راجیمە، 150 تۆپی دورهاوێژی هەیە، بەڵام هێزی دەریایی نییە.

ئازەربایجان دانییشتووانەكەی 102 هەزار كەسە، 4%ی بودجەكەی بۆ سوپا بووە، لە 2017 172.2 ملیار دۆلار بووە.

سوپای ئازەری 126 سەربازی هەمیشەیی هەیە، 300 هەزاری یەدەگیشی هەیە، ئەوانەی خزمەت دەكەن 3781760 كەسن.

سوپای ئازەری پلەی 64هەمینی لە جیهاندا هەیە، 17 فڕۆكەی شەڕكەر، 29 فڕۆكەی مەشق، یەك گوێزەرەوە، 88 كۆپتەری هەیە كە 17ی هێرشبەرە.

سوپای ئازەری 570 تانك، 1451 زرێپۆش، 187 تۆپی دورهاوێژ و 13 بەلەمی هەیە.

راپۆرتی گلۆباڵ فایر پاوەر وتویەتی: بودجەی سەربازی ئازەربایجان 805 ملیارە و سوپای ئەرمەنیش 385 ملیار دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا