قائیمقامیەتی سلێمانی بلیاردی هەپی تایمی داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بوونی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ لیژنە هاوبەشەکان بلیاردی هەپی تایمی لە گەڕەکی عەقاری داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی راپۆرتی لیژنەی مەلەوانگەو سەنتەرە وەرزشییەکان ژمارەیەکی زۆر مێردمنداڵ لەو بلیاردە بوون و سەرەڕای ئەوەی کە مۆڵەتی کارکردنی نییە، خاوەنەکەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابێت، هەربۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی رێنماییەکان نابێت رێگەبدرێت بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بینینی هەرکەسێک کە تەمەنی یاسایی تەواونەکردبێت راستەوخۆ شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا