مەرجێک بۆ ئەو مامۆستایانە دانرا کە دەیانەوێت بە قەرز ئۆتۆمبێل وەربگرن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، “ئەو مامۆستایانەی خوازیارن سوودمەندبن لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە قیست دەبێت ناسنامەكەیان نوێ بكەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو مامۆستایانەی كە خوازیارن ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بكڕن دەبێت ناسنامەی نوێیان بێنن و پشتگیری لە لقەكانی یەكێتیی مامۆستایانەوە دەبەن تا سوودمەندببن لەو ئۆفەرە”.

باسی لەوەش کرد، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە دەستكراوە بە نوێكردنەوەی ئەندامێتی لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لقەكانی یەكێتیی مامۆستایاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ناسنامەی تایبەت بە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان نوێدەكرێتەوە كە بۆ دوو ساڵە و  10 هەزار دینار بۆ ئەو دوو ساڵە وەردەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا