پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ سێیەم جار لەسەر یەک لەمساڵدا نرخەکانی نەوت دابەزینی پێوانەییان تۆمارکرد.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 57 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مەترسییانەی بەهۆی خاوبوونەوەی ئابووری ئەمریکا هاتووەتەئاراوە و وەبەرهێنەرانی دوورخستووەتەوە لەوەی سەرکێشی بکەن.