پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هۆڵەندا و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا كۆدەبێتەوە.
تۆڕی میدیایی “NOS”ی هۆڵەندی بڵاویكردەوە، كە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی لەناو ئەو فڕۆكەیەی حكوومەتی هۆڵەندادا بووە كە لە فینلاندەوە هاتووە و كاتژمێر 15:22 بە كاتی هۆڵەندا لە فڕۆكەخانەی شیپۆل ئەمستردام، نیشتووەتەوە.
لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی لە شاری لاهای سەردانی سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا، مارك رووتە دەكات وتارێك پێشكەش دەكات.
ئاماژە بەوەش دراوە كە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەردانی دادگای لاهای دەكات كە لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی جەنگ دەكات كە لە جەنگی ئۆكرانیادا روویانداوە.