پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە نووسراوێكدا بۆ سەندیكای پارێزەرانی كوردستان داوادەكات پارێزەران ئاگاداربكاتەوە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی كەسی لایەنەكان لەو كەیسانەی هێشتا لە دادگاكانن لێدوان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن نەدەن.
لەوبارەوە بەگوێرەی نووسراوێكی دەستەی مافی مرۆڤ كە رۆژی 26_4_2023 بە ژمارە 1/16/545 دەریكردووە هاتووە، لە سەندیكا بەڕێزەكەتان داواكارین پارێزەران ئاگادار بكەنەوە لە پاراستنی تایبەتمەندی كەسی لایەنەكان لەو كەیسانەی هێشتا لە دادگاكانن لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان و ئاشتەوایی و سەلامەتی كۆمەڵگا لەبەرچاو بگرن و لێدوان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن نەدەن.
لە بەرامبەردا سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پشتگیری داواكەی دەستە دەكات و بەپێی یاسای پارێزەرایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (17)ی ساڵی (1999) نابێت پارێزەر نهێنی دۆسیەكانی بریكاردارەكەی ئاشكرا بكات.