ئەجاكس ناپاكی لەگەڵ بایرن كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە كە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی تووڕەیە لە یانەی ئەجاكس ئەمستردامی هۆڵەندی كە یەكێكە لە یانە هاوپەیمانەكان لەگەڵ بایرن و دۆستایەتییەكی گەورە هەیە لە نێوان هەردوو یانە لە سەردەمی قەیسەڕ فرانزبیكن باوەر و یۆهان كرۆیفی ئەفسانەی كۆچ كردووی ئەجاكس و هۆڵەنداوە.

بە پێی ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئیدارەی بایرن بە نووسراوی ڕەسمی تووڕە بوون و بێزاری خۆی گەیاندۆتە هاوتا هۆڵەندییەكەی پاش ئەوەی بایرن و ئەجاكس لە سەر گواستنەوەی سێرجینیۆ دێستی ئەمریكی ڕێكەوت بوون.

ڕۆژنامەی Sport ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: بایرن لەوە تووڕەیە بۆندی یاریزانەكە بە كۆتا هات بوو، بەڵام یانە هۆڵەندییەكە خۆی دەدزییەوە لە بایرن تا سیمیدۆ لە بەرشەلۆنە ڕۆیشت ئینجا لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتاییان بە بۆندەكە هێنا ئەوەش لە ژێر فەرمانی مارك ئۆڤەرمارسی بەڕێوەبەری وەرزشی ئەجاكس و ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری ئێستای بەرشەلۆنە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا