پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو تائێستا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
مامەڵەكارانی بازاڕی دراویش، هۆكاری دابەزینی بەها دینار بەرامبەر بە دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ راگرتنی بەشێك لەو ماستەركارتانەی كە لە دەرەوەی عێراق بە قەبارەیەكی گەورە دۆلاری پێڕادەكێشرێت.