پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ئەمساڵ مووچەی چاودێری کۆمەڵاتییان بۆ زیاتر لە 600 هەزار خێزان دابیندەکرێت.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی شەش ڕاسپاردەی تایبەت بە وەزارەتەکەی پەسەندکردووە، یەکێک لەوانە هەموارکردنەوەی یاسی خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵاتییە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوانە هەموو بۆ پشتیوانیکردنی کرێکارانی کەرتی تایبەتن و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران پەسەندبکرێت.
ڕوونیکردەوە، چاوەڕوانی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەن و ئەمساڵ زیاتر لە 600 هەزار خێزان مووچەی چاودێری کۆمەڵاتییان بۆ دابیندەکرێت.