یەكێتی پرسی هەڵبژاردن لەگەڵ یۆنامی تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرسی یاسای هەڵبژاردنەكان و چەند بابەتێكی سیاسی تەوەرەكانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەكێتی و نوێنەری یۆنامی لەهەرێم بوو.

رۆژی سێشەممە 2_5_2023 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ڕەفعەت عەبدوڵا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرد لە ریكاردۆ ڕۆدیگێز لێپرسراوی نوسینگەی یۆنامی لەهەرێمی كوردستان.

لە كۆبونەوەیەكدا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی چارەسەرە یاسایی و سیاسییەكان و پێشنیارەكانی یەكێتی بۆ دەربازبوون لە كێشەو گیروگرفتەكان لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

لێپرسراوی نوسینگەی یۆنامی لە هەولێریش، تەئكیدیان لەو پێشنیارانەی رێكخراوەكە كردەوە كە لە ماوەی رابردودا وەك چارسەرێك بۆ گرفتی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمدا خستویانەتەروو، چەند پرسێكی تری سیاسی پەیوەند بە هەرێم و عێراق و نێوانی لایەنە سیاسیەكان بیرو رایان لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا