پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندێكی باڵای ئەمریكا بۆ یەكلاكردنەوەی چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە ئابووری و ئەمنی سەردانی ئوردن و عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی دوور بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانێكی فەرمی بۆ عێراق و ئوردن دەستپێكردووە و ئامانجی سەرەكی سەردانەكەش پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن لەگەڵ ئەو وڵاتانە و هاوكارییە ئابووری و ئاستەنگ و گرفتە ئەمنییەكان لە خۆدەگرێت و لەسەرەتاشدا سەردانی ئوردنی كردووە.
راشیگەیاندووە، سەردانی شاندەكەی ئەمریكا تا 5 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە عێراقیش لەسەر دۆسێ ئابووری و ئەمنییەكان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق كۆدەبێتەوە، بڕیاریشە ئەو شاندە سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.