پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
وتیشی، له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا وتی، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرين كه له كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانه له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن، يه‌كى ئايار له هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم.