خامنەیی لەبارەی مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق هۆشداری دەداتە سەرۆک کۆمار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەکاتی پێشوازیکردن لە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق وتویەتی، مانەوەی تەنها یەک ئەمریکیش لە عێراق زۆرە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، خامنەیی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمریکییەکان دۆستی عێراق نەبوون، ئەوان دۆستی کەس نین و تەنانەت بۆ هاوڕێ ئەوروپییەکانیشیان دڵسۆز نین”.

خامنەیی ئەوەشی بە د.لەتیف ڕەشید وتووە، مانەوەی تەنانەت یەک دانە ئەمریکیش لە عێراق زۆرە.

ئاژانسەکە باسی لەوەش کرد، نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراقدان و بەشدارن لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی چەکداری داعش.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا