تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی قەزای کەلار دەسگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ شەممە29ی نیسان ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی قەزای کەلار دەستگیرکران.

پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە بەرواری 24/2/2023 لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەڕەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێک دۆزرایەوە، دەستبەجێ پۆلیس بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی کەلار و مەفرەزەکانی 104ی کەلار دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و بەسوود بینین لە کامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباران کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتوون دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکە، کە لەدایکبووی1988 دانیشتووی قەزای کەلارە دانی بەوەدانا کە منداڵی ئەوە و دوای لەدایکبوونی بەهاوکاری دوو تۆمەتباری تر کە پیاوێک و ئافرەتێکن و خزمی باوکی منداڵەکەن، منداڵەکەیان لەنزیک مزگەوتی ناوبراو بەجێ هێشتووە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا