پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی، لەگەڵ پاناگیوتیس پیکرامینۆس، جێگری سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا کە رۆژی هەینی 28ی نیسانی 2023 لەپەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان بەڕێوەچوو، باس لە دواپێشهات و گۆڕانکارییە ئابوری و سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
لایخۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، کارەکانی ئەم کۆڕبەندە لەکاتێکدایە کە رکابەرییە جیهانییەکان لەسەر ئاستی ئابوری و سیاسی بەرەو زیادبوون دەچێت، بۆیە ئەم کۆڕبەندە وەکو پێویستییەک کاریگەری زۆر باشی دەبێت بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی گرفتە هەنووکەییەکان.
لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی پێشکەوتوی یۆنان لە بوارە جیاجیاکان و هەنگاوەکانی چاکسازی لە سیستمی حکومڕانیدا.