پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەك دەدات و خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژە یاسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژنی رەمەزان، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەك دەدرێت و خوێندنەوەش بۆ پێنج پڕۆژەیاسای دیكە دەكرێت.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، سەعات 11:00 ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 29ی نیسان ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا دەكات.

دیارترین بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بریتین لە:

– دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشك و كیمیایی و بایەلۆژی.

– خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای نووسینگەكانی خزمەتگوزاریی زانستی و راو‌ێژكاری لە دامودەزگاكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

– خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چوونی عێراق بۆ نێو رێككەوتننامەی مەراكیش تایبەت بە ئاسانكاری بۆ نابینایان و خاوەن پێداویستییەكان لە خوێندنەوەی چاپەمەنی و بڵاوكراوەكان.

– خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەندیكردنی عێراق بە سیستمی بنەڕەتیی رێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك.
– خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسندكردنی رێككەوتنی دووركەوتنەوە لە دوو باجی و رێگری لە بەقاچاخبردنی دارایی لە باجی داهات و سەرمایە لەنێوان عێراق و كوێت.

– خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای كرێی زەویی كشتوكاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا