قوباد تاڵەبانی: مێژووی تێكۆشان و خەباتی كۆمەڵەی خوێندكاران پڕە لە نموونەی خۆڕاگریی و پێشەنگ بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵەی خوێندكاران دەكات و دەڵێت: بەشانازیەوە مێژووی تێكۆشان و خەباتی كۆمەڵەكەتان پڕە لەنموونەی خۆڕاگریی و پێشەنگ بوون.

دەقی پیرۆزبایی نامەكە…

بەڕێزان كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

بەرێزگرتن لەخەباتی چەندین ساڵەی رێكخراوە سەنگینەكەتان، ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانتان لێ پیرۆز دەكەم.

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە ساڵی 1976 و لەبەرەبەیانی شۆڕشی نوێ بەرێنوێنی و ئاگاداری سەرۆك مام جەلال دامەزراندنی راگەیەندرا، بەشانازیەوە مێژووی تێكۆشان و خەباتی كۆمەڵەكەتان پڕە لەنموونەی خۆڕاگریی و پێشەنگ بوون.

بۆ ئایندەش هیوادارم بەگیانێكی نوێترەوە بەشداریی بكەن لەبزووتنەوەو خەباتی خوێندكاریدا، بەئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەكی گۆشكراو بە زانست و زانیاری سەردەم.

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا