قوباد تاڵەبانی گەیشتە یۆنان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە یۆنان و بەشداری لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان ئەمڕۆ 26ی نیسان، بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا، بیرمەندان و سەرمایەدارانی جیهان، دەستیپێکرد و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش بۆ دوەمین ساڵە لەسەر یەک بەشدارە لە کۆڕبەندەکەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندەکەدا باس لە دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بکات و بۆچونی خۆشی لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتەکان بخاتەڕوو.

باسی لەوەش کرد، لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەشدا، بڕیارە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتان کۆببێتەوە، لەم سەردانەیدا بۆ یۆنان دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، یاوەری جێگری سەرۆک وەزیران دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا